70

هەنگاو: بەشێک لە کرێکارانی ئیدارەی شارەوانیی شاری کەنگاوەر بە نیشانی نەدانی چەندین مانگ مووچەیان مانیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو”، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی بەفرانبار، بەشێک لە کرێکارانی ئیدارەی شارەوانیی کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی مووچەی چەندین مانگیان لە بەر دەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە کۆ بوونەوە.

هەواڵدەریی کاری ئێران (ئیلنا) ڕایگەیاندووە کە ئەو کرێکارانە زیاتر لە ٣ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و گۆڕینی بەرپرسانی شارەوانیش نەبووەتە هۆی ئەوەی کە مووچەکەیان پێ بدرێت.

ئەو کرێکارانە بەشێوەی گرێبەستی و لەبەشی بیناسازی و سەوزایی ناو شاری کەنگاوەر ئیش دەکەن.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ