photo_2017-01-12_21-04-04
هەنگاو: دواکەوتنی حەقدەستی مانگانەی کرێکارانی بەنداوی کانی سێوە، مانگرتنی بە کۆمەڵی ئەو کرێکارانەی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو  هەنگاو، کرێکارانی بەنداوی کانی سێوە لە پیرانشار لە سەرەتای پاییزەوە تاوەکوو ئێستا حەقدەستی مانگانەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە و پاش دواکەوتنی ٣ مانگەی حەقدەستیان، کرێکارانی بەنداوی سێوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی نەچوونە سەر کار و مانیان گرت.
دەوترێ کە زۆربەی کرێکارانی ئەم پرۆژەیەش وەکوو باقی پرۆژەکانی ڕژیم لە کوردستان، کەسانێکن کە لە ناوچە غەیرەکوردستانییەکانەوە هێنراون.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ