%da%a9%d8%a7%d8%b1%da%af%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%b4%d9%87%d8%b1%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-1-600x375

هەنگاو: کرێکارانی شارەوانی کۆزەرانی کرماشان، بۆ وەرگرتنی مووچەی ٥ مانگی رابردوویان لەبەردەم ئیدارەی شارەوانیی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک‌هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو لە کرماشان، بەرپرسانی شارەوانیی شاری کۆزەران لە پارێزگەی کرماشان، لە ٥ مانگی رابردوویەوە هەتا ئێستا خۆیان لە دانی مووچەی مانگانەی کرێکارانی شارەوانی بواردووە.

ماڵپەڕی “ئیلنا” لەڕاپۆرتێکدا نووسیویە کە سەرلە بەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ٢١ی بەفرانبار، ٤٥ کەس لە کرێکارانی شارەوانیی کۆزەرانی کرماشان، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی مووچەکانیان، خوازیاری وڵامدانەوە پێدانی مووچەی وەدواکەوتووی خۆیان بوون.

کریکارانی ناڕازی شارەوانیی کۆزەران کە بە شێوەی گرێبەستی لە بەشی پاک‌و خاوێنی ناوشار و چیمەن و سەوزایی(فضای سبز)ی شارەوانیدا چالاکن، پارەی ٤ مانگی بیمەی تەندروستیشیان نەدراوەتە ئیدارەی تەندروستیی کۆزەران.

سەرەڕای ناڕەزایەتی و کۆبوونەویە کرێکاران، هەتا ئێستا پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان و پێدرانی مووچەی وەدواکەوتوویان نەکراوە.

بەگوتەی کرێکارانی شارەوانیی کۆزەران، دواکەوتنی مووچەی مانگانە، دۆخی ژیان و بنەماڵەکەیانی بەرەڕووی کێشە و گرفتی جیدیی کردۆتەوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ