20764

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد کە سەرەتای هاوین لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، زیاتر لە سێ مانگە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیداریەی ئیتلاعاتی سنە راگیراون.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی “ئەڵماس رەزایی” کوڕی برا خاس” و “سەروەر مورادی” کوڕی عەلی، زیاتر لە ٣ مانگە لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیتلاعاتی سنە راگیراون .

هەواڵنیری هەنگاو لەشاری سنە رایگەیاند کە لەو ماوەیەدا بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیزنیان نەداوە کە بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە سەردانیان بکەن و بەردەوام کەوتوونەتە بەر لێدان و ئەزیەت و ئازاری هێزە داپڵۆسێنەرەکانی رێژیم.

 

ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی تەنگیسەری شاری سنەن، سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ و دوای تێکەلجوونی چەکداری نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ریژیمەوە دەستبەسەر کراوبوون.

دوای تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی حیزبی دێمۆکرات و سوپای پاسداران دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، بۆکان، سەردەشت، سنە، سەوڵاوا و سەقز دەستبەسەر  کراون کە پاش ٣ مانگ چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

لینکی ماڵپەڕی نوێی “هەنگاو”

بۆ بەدواداچوونی هەواڵەکانی تایبەت بە پێشیلکاری مافی مرۆڤ