m1

هەنگاو:ساڵی ٢٠١٦ لانیکەم ١٥ هاووڵاتی کورد کە ٥ کەسیان ژن بوون،لەلایەن هێزەنیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕیژیمی ئێرانەوە کوژراون یان بریندار کراون.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لەماوەی ساڵی ڕابڕدووی زایینی ٨ هاووڵاتی مەدەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژران و ٧ کەسی دیکەیش بریندار کراون.

٣کەس لەو ٨ هاووڵاتیە کە بەدەستی هێزەکانی ڕێژیمی گیانیان لەدەست داوە،ژن بوون.

 

ناوی کوژراوەکان

١_ ( ١ ژانویەی ٢٠١٦) : گرمان محەممەدپوور هاووڵاتی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری ماکو و باوکی٣ منداڵ ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ئینتیزامی لە مەزرایی خۆی کوژرا.

٢_ ( ٢٥ ژانویەی ٢٠١٦) : حامید مزەفەری تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی روانسەر بەتەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ئینتیزامی لەناو شار و لە دوکاەکەی خۆیدا کوژرا.

٣_ ( ٢٦ ژوئەنی ٢٠١٦) : ڕاوەدوو نانی هێزەکانی ئینتزامی و هەڵگەڕانی ئۆتۆمبیل،دوو ژنی خەڵکی شاری بانە بەناوەکانی فاتمە و گەرمیان کوژران.

٤_ ( ١١ ئاگۆستی ٢٠١٦) : ژنێکی تەمەن ٣٦خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی ژاڵە قادرزادە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی لە ئاوایی تورجانی سەقز کورژا.

٥_ (١٤ سێپتامبر ی٢٠١٦) : گەنجێکی تەمەن ٢٤ساڵان خەڵکی شاری ئورمیە بەناوی کاویس رەزبان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوور کوژرا.

٦_ ( ١٨ سێپتامبری ٢٠١٦) : ئەرکان سەعیدی خەڵکی ناوچەی سۆمای ئورمیە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا.

٧_ ( ١٠ ئۆکتۆبری ٢٠١٦ ) : گەنجێکی خەڵکی شاری ماکۆ بەناوی خالیس ئەیازی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەرسنوور لە ناوچەی ماکۆ کوژرا.

 

ناوی بریندارەکان

١_ ( ٧ ئابریلی٢٠١٦ ) : بێهزاد کەماڵی خەڵکی شاری سەڵماس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسیج بەتووندی بریندار کرا.

٢_ ( ٢٣ ژوئیەی ٢٠١٦) : ژنێکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی ئارەزوو لەکاتی کۆکردنەوەی دیشی سەتەلایت لەلایەن هێزەکانی ئینتیزامی لەسەربانی ماڵەکەیان فرێ درایە خوارەوە کە بوە هۆی شکانی لاقێکی.

٣_ ( ١٠ ئاگۆستی ٢٠١٦) : تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی “یگان ویژە” و “کالا قاچاخ” لە ئاوایی قەبەغڵووی شاری سەقز،بووە هۆی بریندار بوونی کچێکی منداڵ و کوڕێک بەناوەی ئارام.

٤_ (١٣ ئاگۆستی٢٠١٦) : تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بووە هۆی بریندار بوونی کەسێک بەناوی رەزا ئایینی.

٥_ ( ١٨ سێپتامبری ٢٠١٦) : بێهزاد محەممەد نەژاد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی بریندار کرا.

٦_ (١٤ دسامبر ٢٠١٦) : هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی سەردار خزرپوور،لەکاتی کاری کشت کاڵ لە مەزرای خۆی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی بریندار کرا.

بەپشت بەستن بەم ئامارە، لە پارێزگای ئورمیە ١٠ حاڵەت،لە پارێزگای سنە ٤ حاڵەت و پارێزگای کرماشان ١ حاڵەت کوژران و بریندار کرانی هاووڵاتیە مەدەنیەکانی کورد تۆمار کراوە.

n1

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی نایو سەرچاوە (هەنگاو) رێگەپێدراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: دەسبەسەرکرانی لاوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە درێژەی