pk1

هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بە مەبەستی زەقکردنەوەی ئەو حوکمانەی کە بەسەر چالاکانی کورددا دەسەپێندرێن، ڕاپۆرتێک لەژێر ناوی “پاوەن” ئامادە و بەشێوەی مانگانە بڵاوی دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو ، ١٥٠  مانگ زیندان لەلایەن دادگاکانی رێژیم لەکوردستاندا بەسەر ٥ هاووڵاتیی کورد سەپێندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا سێ لاوی کورد بە هۆکاری سیاسی لەسەریەک بە ٨٤ مانگ زیندان ، مامۆستایەکی ئایینی بە ٦ مانگ زیندان و چالاکێکی مەدەنیش بە ٦٠ مانگ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکووم کراون.

پشکی ژنان لەو حوکمانە ٥٤ مانگ بووە و پیاوانی کوردیش بە ٩٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون.

ئەو سزایانەی کە لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە دەرکراون بەشێوەی خوارەوەیە؛

 

١_  سەحەر فەیزی خەڵکی سەقز  ١٨ مانگ زیندان

٢_  ئەسرین ئەمین زادە خەڵکی مەهاباد ٣٦ مانگ زیندان

٣_ ڕەزا عەبدی خەڵکی ئورمیە ٦ مانگ زیندان

٤_ محەممەد نژاد حوسێنی خەڵکی مەریوان ٣٠ مانگ زیندان

٥_ سامان کەریمی خەڵکی مەریوان ٦٠ مانگ زیندان

 

کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: دەسبەسەرکرانی لاوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە درێژەی