photo_2016-12-25_18-07-12

هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە سنووری پیرانشار،بووە هۆی بریندار بوونی ٥ کۆڵبەری کورد کە کەسیکیان تەمەنی ١٦ ساڵە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی”هەنگاو” ڕۆژی سێشەممە ڕێکەتی ٢١ی بەفرانبار،تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە سنووری حاجی عۆمەران،بریندار بوونی ٥ کۆڵبەری کوردی لێ کەوتەوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەم ٥ کەسەی “ئیسماعیل ئەفشار” کوری ئیبراهیم، “حاسڵ” کوری تەها، “جەعفەر” کوری ڕەحمان، “مامە ئاتەشبەرگ” کوری حەمزە و “بێهنام محەممەد رەش” کوری شۆڕش، ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئیسماعیل ئەفشار تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی هەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٥کۆڵبەرە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دا بوونە و بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی  رێژیم دراونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەم ٥ کۆڵبەرە  ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری پیرانشار لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: دەسبەسەرکرانی لاوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە درێژەی