pppppp

هەنگاو: رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە هۆی نووسینی بابەتێکی رخنەگرانە بانگهێشتی دادگا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەسکەندەر خەنجەری ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی ئورمیە بانگ‌ێشتی دادگای ئەو شارە کراوە و دەبێ لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی دادگا بکات.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری ئورمیە ڕایگەیاند کە ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بە هۆی نووسینی بابەتێکی ڕخنەگرانە لەسەر دۆخی نالەباری باخچەی ئاژەڵانی ئورمیە لەژێر ناوی ”  باغ وحش ارومیە را دریابید” بانگهێشتی دادگا کراوە.

ئەسکەندەر خەنجەری یەکێک لە ڕۆژنامە نووسە کوردەکانی شاری ئورمیەیە و هاوکات ئەندامی دامەزرێنەری ” هەواڵنێرانی پارێزەری ژینگە” یە.

ڕۆژی رابردووش دانا لەنج‌ئاوایی چالاکی مەدەنی شاری مەریوان بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرابوو.

 

 

 

سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌یش بكه‌

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

هەنگاو: دەسبەسەرکرانی لاوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە درێژەی